عیراقی

چارەنووسی کورسییەکانی رەوتی سەدر چی لێدێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چارەنووسی کورسییەکانی رەوتی سەدر چی لێدێت؟
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە چارەنووسی کورسییەکانی رەوتی سەدر دەڵێت "لە دوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەندامنی فراکسیۆنی رەوتی سەدر شوێنەکانیان بە کاندیدە یەدەگەکان پڕدەکرێتەوە، لەو بازنەی هەڵبژاردنەی کورسییەکەی تێدا هاتووە".

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە چارەنووسی کورسییەکانی رەوتی سەدر بە مەودا میدیای راگەیاند "لەدوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر کورسییەکانی ئەو فراکسیۆنە بەو کاندیدە یەدەگانە پڕدکرێنەوە کە لە هەڵبژاردنەکان زۆرترین دەنگیان بەدەست هێناوە و دەرنەچوون".

باسی لەوەشکرد "بۆ نموونە ئەندامێکی فراکسیۆنی سەدر لە بازنەی نەجەف درچووە کەسێکی دیکە کە لە هەمان بازنە یەدەگە و زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە دەچێتە شوێنی پەرلەمانتارە دەست لەکارکێشاوەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ قبوڵکردنی دەست لەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر تەنها رەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان بەسە و پێویستناکات لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە، جگە لە دەست لەکارکێشانەوەی حاکم زاملی کە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانە، دەبێت لە دانیشتنێکی پەرلەمان بخرێتەدەنگدانەوە".

ر. ئ.






Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان