عیراقی

حەلبوسی: پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەخەینە شوێنی سەدرییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەلبوسی: پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەخەینە شوێنی سەدرییەکان
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر پێویستی بە دەنگدان نییە و بۆ جێگرەوەی ئەوان رێکاری یاسایی دەگرنەبەر.
 
ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، رێکاری یاسایی دەگرنەبەر بۆ پڕکردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارە دەست لەکارکێشاوەکانی فراکسیۆنی سەدر.
 
باسی لەوەشکردووە، هەوڵدەدەن بە یاسا پەرلەمانتاری سەربەخۆ بخەنە شوێنی ئەوانەی دەستبەرداری ئەندامێتییان بوون لە پەرلەمان و هەر کەسێك نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پەسەندکرا پێویست بە دەنگدان ناکات و بابەتەکە کۆتایی دێت.
 
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە موقتەدا سەدر لە نامەیەکدا کە ئاراستەى حەسەن عەزارى، سەرۆکى فراکسیۆنى سەدری کردووە، داواى کردووە نامەى دەست لەکارکێشانەوەى ئەندامانى فراکسیۆنەکە رادەستى سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکەن.
 
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان