عیراقی
باوکێک لەلایەن کوڕە 20 ساڵانەکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە پارێزگای بابل گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ چەقۆ لە باوکی دەدات و دەیکوژێت هەڵدێت، دوای کاتژمێرێک هێزە ئەمنییەکان توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان بێت کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوەی وەریانگرتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022 لە ناوچەی موحەیزم لە سەنتەری شاری حیلە لە ناوەندی پارێزگای بابل کوڕێک 11 چەقۆ لە باوکی دەدات و دەیکوژێت و هەڵدێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کوڕەکە تەمەنی 20 ساڵە و هێزە تەناهییەكان دوای توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن، هەروەها لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
س.ر