عیراقی
عیراق؛ سێ تیرۆریستی داعش کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ده‌زگای دژه‌تیرۆری عیراق رایگه‌یاند، سێ تیرۆریستی داعش له بۆسه‌یه‌ك و ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا له سنووری هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا كوژران.
یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی سنووری پارێزگای كه‌ركوك ده‌زگای دژه تیرۆر توانی دوو چه‌كدارانی داعش بكوژێت، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه هات كه به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگری بۆسه‌یه‌كیان نایه‌وه و پاشانیش راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه چه‌كداره‌كانیان كرده ئامانج.

باسی لەوەشکردووە "ده‌زگای دژه‌تیرۆر له ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌دا له سنووری قه‌زای مه‌خمور به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان و پشكنینیان بۆ یه‌كێك له حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستان ئه‌نجامدا، توانیان تیرۆرستێك بكوژن كه به‌رپرسیاره له پاسه‌وانیكردنی شانه نووستوه‌كان".
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی دژه تیرۆردا له سنووری چیای قه‌ره‌چوغ له قه‌زای مه‌خموری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كی سوك، كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی، ماده‌ی c4ی ته‌قه‌مه‌نی و نارنجۆكی ده‌ستی و مۆبایل و پاتری شه‌حنكردنه‌وه‌دا گرتووه.
ر. ئ.
ر. ئ.