کوردستانی
دەوامی بەشێک لە فەرمانبەران راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەبەر سەلامەتی فەرمانبەران و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بڕیاری راگرتنی دەوامی ئەو فەرمانبەرانەی دا کە ماڵایان لە شاری کەرکوکە.
رەمەک رەمەزان، قائیماقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "لەبەر سەلامەتی فەرمانبەران و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیارماندا بە راگرتنی دەوامی ئەو فەرمانبەرانەی ماڵیان لە شاری کەرکوک رۆژانە دێن بۆ چەمچەماڵ بۆ ماوەی 10 رۆژ".
ناوبراو وتی "داوا لەو فەرمانبەرانە دەکەین و لەماڵەوەبن و دەرنەچنە دەرەوە، چونکە ئێمە دەوامیان پێناکەین لەبەر سەلامەتیان".
قائیماقامی قەزای چەمچەماڵ وتیشی "ئەگەر بارودۆخەکە خراپتربێت ئەوا ئێمەش بریار دەدەین بیکەیەنە پشوو لە سنوورەکەمان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێک لە چەمچەماڵ تۆمار نەکراوە".
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت، بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندورستی عیراق رایگەیاند لە شاری کەرکوک چوار حاڵەتی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەم هۆیەوەشەوە پشووی فەرمی لەسەجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا.