کوردستانی

بۆچی شەش نان ناکرێتەوە بە هەزار دینار؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی شەش نان ناکرێتەوە بە هەزار دینار؟
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی گرانی غاز و چەند هۆکارێکی دیکە نرخی نان گرانبوو، بەجۆرێک شەش نان کرایە هەزار دینار، بەڵام ئێستا بتڵێک غاز بە هەشت 500 دینارە هێشتا هەر شەش نان بە هەزار دینارە، نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانیش دەڵێت "ئارد گرانبووە بۆیە ناتوانن هەشت نان بکەنەوە بە هەزار دینار".

ئازاد رەمەزان، نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی سەبارەت بە هۆکاری بەردەوامی فرۆشتنی شەش نان بە هەزار دینار بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا هەرچەندە نرخی غاز هەرزانبووە، بەڵام نرخی ئارد زۆر گرانە و هەر فەردەیەک لە نێوان 48 بۆ 52 هەزار دیناردایە بەو هۆیەوە تائێستا هەر شەش نان بە هەزار دینارە".

وتیشی "حکومەت بەڵێنی دا پارەی کارەبای نانەوا خانەکان کەمبکاتەوە، بەڵام کەم نەکراوەتەوە و لە هیچ رسوماتێکی نانەواخانەکان خۆشنەبوونە و بەردەوامین لە پێدانی رسوماتەکان، ئەگەر هەشت نان بکەینەوە بە هەزار دینار بۆ نانەواخانەکان دەری ناهێنێت و دەکەونە زەرەدەوە".

لە رابردوودا هۆکاری سەرەکی گرانبوونی نرخی نان، بەرزبوونەوەی نرخی بتڵی غاز بوو لە هەشت هەزار و 500 دینارەوە بۆ 11 تا 13 هەزار دینار، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی نانەواخانەکان فرۆشتنی نان بە هاوڵاتییان لە هەشت نانەوە بکەنە شەش نان بە هەزار دینار.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن