عیراقی
مادەکانی بەشەخۆراکی مانگی پێنج ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە سبەینێ یەکشەممەوە بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بۆ مانگی پێنج دابەشدەکرێت و ئەو مادانەش ئاشکرادەکرێت کە لە سەبەتەی ئەمجارەدایە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە سبەینێ یەکشەممەوە بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بۆ مانگی پێنج دابەشدەکرێت و ئەو مادانەش ئاشکرادەکرێت کە لە سەبەتەی ئەمجارەدایە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "لەسەر فەرمانی عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی سبەینێ یەکشەممە، پێنجەمین بەشە خۆراکی مانگانەی ئەمساڵ کە پێکهاتووە لە شەش مادەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت"، دەشڵێت "مادە خۆراکییەکان پێکهاتوون لە برنج، شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، فاسۆلیا و لەتكەنۆك".
وەزارەتی بازرگانیی عیراق داواشی لە بریکارەکانی خۆراک کردووە، سەردانی کۆگاکانی کۆمپانیای دابەشکاری خۆراک بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پشکەکانیان.
ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی بازرگانی لەڕێگەی تیمەکانەوە پشکنینی بەردەوامی ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان دەکەن و لەئێستادا ئامادەکراوە بۆئەوەی بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبکرێت و بگاتە دەستی هاوڵاتییان.
ر. ئ.
ر. ئ.