کوردستانی

لەبارەی مووچەی مانگی شەش روونکردنەوەدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی مووچەی مانگی شەش روونکردنەوەدەدرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پارەی پێویست بۆ مووچەی ئەم مانگە بەردەستە کە 500 ملیۆن دۆلاری نەوت و 98 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆیە و پێویستە پێش جەژن مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەشبکرێت.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پارەی پێویست بۆ مووچەی ئەم مانگە بەردەستە کە 500 ملیۆن دۆلاری نەوت و 98 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆیە و پێویستە پێش جەژن مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەشبکرێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگێک 620 ملیۆن دۆلارە، هاوپەیمانان 22 ملیۆن دۆلار دابیندەکەن و راستەوخۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی پێدەدرێت، هەروەها پارەی پێویست بۆ مووچە کە حکومەتی هەرێم دابینیدەکات 598ملیۆن دۆلارە.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، داهاتی نەوت بۆ مووچە بەکاردێت 500 ملیۆن دۆلارە و ئێستا بەردەستە و داهاتی ناوخۆش 218 ملیۆن دۆلارە، دەشڵێت "ئێستا بۆ مووچەی مانگی شەشی 2022 داهاتی پێویست لەبەردەستە و پێویستە دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات."

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە