کوردستانی
ئەوقافی هەرێم لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان روونکردنەوەدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات لەبارەی دیاریکردنی رۆژی جەژن و رایدەگەیەنێت تەنها وڵاتی سعودیە جەژنی قوربان دیاریدەکات.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند " تەنها وڵاتی سعودیە جەژنی قوربان بۆ ھەموو جیھان دیاریدەکات".
ئاماژەی بەوەشکرا "ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 29ی حوزەیرانی 2022 سعودیە بڕیاری کۆتایی دەدات و مانگی "زی الحجە" دەستنیشاندەکات، ھەرئەوکاتەش وەستان لە کێوی عەرەفە و رۆژی جەژن دیاریدەکات".
س.ر

بیروڕا