وەرزش

نیمار ئەستێرەیەکی ئاسمانی پاریسە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیمار ئەستێرەیەکی ئاسمانی پاریسە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

نەیماری بەرازیلی بەشی یەکەمی سەرکێشیەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرماین پێنج ساڵ دواتر بە درێسی ئەو یانەیەوە تەواو کرد.

نەیمار بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەۆنەوە رووی لە یانەی پاریس سانجێرمان کرد کە گرانترین گرێبەستە لە مێژووی تۆپی پێدا.

ئەستێرەی بەرازیلی گرێبەستێکی پێنج وەرزی ئیمزاکرد لەو کاتەدا کە هاوینی 2022 بەسەر دەچێت، بەڵام لەمانگی ئازاری ساڵی رابردوو گرێبەستەکەی بۆ سێ وەرزی تر درێژکردەوە تا هاوینی 2025.

نەیمار لە 67 یاریدا لە ژێر دەستی تۆماس تۆخیلی راهێنەری پێشوی یانەکەی یاری کردووە و توانیویەتی 51 گۆڵی تۆماربکات و 32 گۆڵی بۆ هاوتیپەکانی دروست کردوە و رۆڵێکی بەرچاوشی بینی لە کێبڕکێ کردن بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگی 2020.

نەیمار خۆی بەهۆی هەوەس و شڵەژاوی ژیانی تایبەتی و ئاهەنگەکانی لە دایکبوونی خۆی لە کێشە و قەیرانەکاندا هەڵواسی کە ئەوەش هانی هاندەرانی یانەکەی دا کە ئاڵایان لە دژی بەرزبکەنەوە

دوای بەریەککەوتنی چامپیۆنس لیگ بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید نەیمار یەکێک بوو لە ئامانجەکانی ناو یاریگا، بەڵام نەیتوانی دڵی هاندەران خۆش بکات و تووشی شکست بوو.

هەموو ئەم سیناریۆیانە پێشەکییەکی لۆژیکی بوون بۆ ئەوەی سەرۆکی پی ئێس جی ناسر ئەلخەلەیفی گوتی کۆتایی پێ هات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە