عیراقی
کازمی داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختیکردەوە لەسەر پێویستی حکومەت بە هاوکاریی لایەنە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک.
سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختیکردەوە لەسەر پێویستی حکومەت بە هاوکاریی لایەنە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی حوزەیران فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا جەختیکردووەتەوە لەسەر کارکردن بۆ جێبەجێکردنى یاسای ئاسایشى خۆراک.
ئاماژەی بەوەشکردووە "یاساكە بودجە نییە، ئێمە بە بارودۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕین، وەک حکومەتێکی چاودێر مافی دەرکردنی یاسامان نییە، بۆیە پەنامان بردە بەر یاسای ئاسایشی خۆراک".
دووپاتیشیکردەوە، ئەوان پێویستیان بە هەموو لایەنە سیاسییەکان هەیە کە هاوکارییان بکەن بۆ جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک، وتیشی "ئەم حكومەتە تا دوا سات لە كاردا دەمێنێتەوە تا ئەو كاتەی ئەركەكانی رادەستی حكومەتی داهاتوو دەكات، گرنگیشە پەلە بکرێت لە پێكهێنانی حكومەتێك كە ئەركی خۆی بەجێ بگەیەنێت".
ر. ئ.
ر. ئ.