عیراقی
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە وتەی سەرچاوەیەک کە بۆ میدیا عیراقییەکان قسەیانکردووە، بڕیارە هەفتەى داهاتوو شاندێکى چوارچێوەى هەماهەنگی بەسەرۆکایەتىی نوری مالیکى یان هادی عامری سەردانى هەرێمی کوردستان بکەن.
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، سەردانەکەى شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ پارتى و یەکێتى سەبارەت بە پرسی پێکهێنانى حکومەت و بەتایبەت پۆستى سەرۆک کۆمار.
باس لەوەشکراوە، چوار چێوەى هەماهەنگی دەیەوێت بە فەرمی کۆتا بڕیاری پارتى و یەکێتى لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمارەوە وەربگرێت، هەرچەندە لە رۆژانى رابردوو بافڵ تاڵەبانى هەڵوێستى کۆتایی یەکێتى بە سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی راگەیاندووە.
وا بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی لەم مانگەدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە و هەوڵی پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی بدات بۆ پێکهێنانی حکومەت.
ر. ئ