عیراقی
پۆلیسێک کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی میدیا عیراقییەکان لەنێو باڵیۆزخانەی یۆنان لە بەغدا، پۆلیسێک بە چەکەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی میدیا عیراقییەکان لەنێو باڵیۆزخانەی یۆنان لە بەغدا، پۆلیسێک بە چەکەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، پۆلیسێکی تەمەن 38 ساڵ لەناو باڵیۆزخانەی یۆنان لە بەغدای پایتەخت تەقەی لە خۆی كردووە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەوەش باسکراوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو پۆلیسە بەهۆی قەرزاری و دۆخی داراییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزێکی زۆر بە فەرمانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا چوونەتە باڵیۆزخانەی یۆنان بۆ لێکۆڵینەوە لە خۆکوشتنی ئەو پۆلیسە.
ر. ئ
ر. ئ