عیراقی

سەربەخۆکان دەنگ بە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران نادەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


 سەربەخۆکان دەنگ بە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران نادەن
مەودا میدیا-

 پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەڵێن "بەھۆی جێبەجێنەکردنی ئەو بەڵێنانەی پێیان دراوە، پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەنگ بە کاندیدی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق نادەن".

ئەمڕۆ چوارشەممە شەشی حوزەیران ھەیسەم فەھد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لەدوای دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەر بە رەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران، پەرلەمانتارانی سەربەخۆ بە یەک تیم چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کۆبوونەوانەدا باس لەوەکراوە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ ھاوکاری چوارچێوەی ھەماھەنگی بکەن بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی و پێکھێنانی حکومەتی نوێ، بۆ ئەوەش چەندین بەڵینیان پێدراوە، بەڵام تائێستا ھیچ یەکێک لەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکراون.

جەختیشی کردەوە، پەرلەمانتارانی سەربەخۆ بڕیاریانداوە دەنگ بە کاندیدی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق نەدەن.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان