کوردستانی

کاتی گەڕانەوەی حاجیان ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی گەڕانەوەی حاجیان ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە 14ی ئەم مانگە پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی عیراق دەستپێدەکات، ئاماژە بەوەشدەکات تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەشتەرگەری یان نەخۆشییەکی قورس لەناو حاجیانی هەرێمدا نەبووە.

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە"لە 14ی ئەم مانگە پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی عیراق دەستپێدەکات، بەڵام هێشتا خشتەکە دیاری نەکراوە، بۆ ئەوەی بزانین لە یەکەم کاروان حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە یان نا".

ئاماژەی بەوەکردووە "رۆژی پێش عەرەفە حاجییەکی کورد بەهۆی جەڵتە چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دواتر ئەمبوڵانسی بۆ دابینکرا بۆ ئەوەی بەشداری لە رێوڕەسمی عەرەفە بکات، پاش ئەوە گەڕایەوە نێو کاروانی حاجیان، تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەشتەرگەری یان نەخۆشییەکی قورس لەناو حاجیانی هەرێمدا نەبووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە