عیراقی
خەزعەلی: كشانەوەی سەدر پێكهێنانی حكومەت خێراتر دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لە وتاری رۆژی جەژندا رایدەگەیەنێت، کشانەوەی فراکسیۆنی سەدر پێکهێنانی حکومەتی خێراتر دەکات.
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لە وتاری رۆژی جەژندا رایدەگەیەنێت، کشانەوەی فراکسیۆنی سەدر پێکهێنانی حکومەتی خێراتر دەکات.
قەیس خهزعهلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عهسایبی ئەهلی حهق، لەکاتی وتاری نوێژی جەژندا رایگەیاند "دوای دهست لهكاركێشانهوهی پهرلهمانتارانی رهوتی سهدر و ئەوەی روویدا،هیچ دواکەوتنێک نییە لە پێکهێنانی حکومەت"، ئاماژەی بەوەشکرد کە"دەرفەتێکی راستەقینە هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت و دانیشتنێک هەیە کەدەبێت دوای جەژن بەڕێوەبچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "هاوڵاتییان حکومەتێکی نوێیان دەوێت، بودجەیەک کە دان بە ئابووری و ژێرخانی و خزمەتگوزارییەکاندا دەنێت، خەڵک نایەوێت ئاژاوە رووبدات وەک ئهوهی لە ساڵی 2019دا روویدا.
باسی لەوەشکرد "ناکۆکییەکی زۆر گەورەی کورد هەیە لەسەر پێگەی سەرۆکی کۆمار، قوڵایی ناکۆکی نێوان هێزە کوردییەکان قوڵترە لە ناکۆکی نێوان هێزەشیعەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "هیچ کێشەیەکی راستەقینە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی نییە لە چارەسەرکردنی ناوی کاندیدی سەرۆکایەتیی حکومەت، ئەگەر پرسی سەرۆک وەزیران لەناو پێکهاتەی شیعەکاندا دوانەخرێت، ناوی سەرۆک وەزیران چارەسەر بکرێت پێش ئەوەی هێزەکانی کورد بتوانن لەسەر سەرۆکی کۆمار رێکبکەون".
ر. ئ