عیراقی
بانكی ناوەندیی عیراق: هیچ گۆڕانێك لە بەهای دینار بەرانبەر دۆلار روونادات
مەودا میدیا - سلێمانی |
عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی عیراق ھیچ ھۆکارێک نابینێت بۆ گۆڕینی بەھای دینار بەرانبەر بە دۆلار و ھیچ پلانێکی داھاتووی نییە بۆ ئەوەی لە سێ بۆ پێنج ساڵی داھاتوودا ئەو کارە بکات.
ئاژانسی ھەواڵی عیراق لەسەر زاری جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی عیراق ھیچ ھۆکارێک نابینێت بۆ دابەزاندنی بەھای دۆلار و دراوەکانی دیکە بەرانبەر بە دینار و پلانیشی نییە لە سێ بۆ پێنج ساڵی داھاتوودا ئەو کارە بکات.
مانگی چواری ئامساڵ دادگەی فیدڕاڵی عیراق بۆ سێیەم جار لەسەر ئەو پرسە کۆبووەوە و داوایەکی بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرانبەر بە دۆلار رەتکردەوە و کەیسەکەی داخست.
ھەروەھا سکاڵاکان کە لە دژی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی تۆمارکرابوون رەتکرانەوە و دادگەکە دۆسیەکەی داخست.
ر. ئ
ر. ئ