عیراقی

لە دژی کورد شیعەکان پشگیری بڕیارێک دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دژی کورد شیعەکان پشگیری بڕیارێک دەکەن
مەودا میدیا-

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان جەختدەکەنەوە لەوەی "بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆ و دانوستان لەسەر بڕیارەكەی دادگەی فیدراڵی لە بەرانبەر نەوتی هەرێم ناكەن و پاڵپشتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكەن".

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عیراقییەکان عەلی فەتلاوی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت "لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەنگن لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگە سەبارەت بە نەوتی هەرێم و هیچ سازشێك لەسەر ئەوە ناكەن".

باسی لەوەشکردووە "ئەو بڕیارەی دادگە بابەتێكی یاساییە و سیاسی نییە و لە دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتدا هیچ گفتوگۆیەكی لەبارەوە ناكرێت".

ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەی زانیارییەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت لەسەر بنەمای هەڵوەشانەوەی بڕیارەكەی دادگە دەنگ بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق بدات و ئەوەشی وەك پێش مەرج داوەتە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان