عیراقی
وەزارەتی كشتوكاڵ روونکردنەوە لەسەر گرانی نرخی ماسی و مریشك دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایدەگەیەنێت بەرزبوونەوەی نرخی پەلەوەر و ماسی بەرزبوونەوەیەكی جیهانییە، ئاماژەی بەوەکرد پلانی كشتوكاڵی پەسندكراو دەستیكردووە بە جێبەجێكردن.
حەمید ئەلنایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە "بەرزبوونەوەی نرخەكان بەرزبوونەوەیەكی جیهانییە، هەروەها كەرتی تایبەت لەسەر حیسابی خۆی لە ماسی و پەلەوەردا كاردەكات، وەزارەتەكەش هیچ كارێكی نییە لەگەڵ ئەم بەرزبوونەوەیە، چونكە بازاڕ كراوەیە".

سەبارەت بە پلانی كشتوكاڵیش ئەلنایف ئاماژە بەوەکر "پلانی كشتوكاڵی پەسندكراو دەستیكردووە بە جێبەجێكردن و هیوادارین كە خراپ بەكارهێنانەكان كەم بكرێتەوە بە مەبەستی پاراستنی عەقڵانیكردنی بەكارهێنانی ئاو".
باسی لەوەشکردووە "بابەتەكە بێ خراپ بەكارهێنان نییە، بەڵام بەپێی ڕێكارە فەرمییەكان دەبێت پابەندبێت بەپێی ئەو ناوچەیەی كە پەسند كراوە بۆی".
س.ر