عیراقی
هادی عامری: کاندید نیم بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح رایدەگەیەنێت کاندید نییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاماژە بەوەشدەکات بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عیراق ناکەین.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تەموزی 2022 هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "تێبینی دەکەین هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن هەواڵ و کۆمێنتی جیاواز دەگوێزنەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی رکابەرایەتی لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران لە نێوان عامری و کەسانی دیکەدا هەیە و باس لەوە دەکەن رەنگە ئەو رکابەرایەتییە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، من ئەو هەڵمەتە میدیاییەی پڕ لە درۆیە رەتدەکەمەوە کە رەنگە بە مەبەست بکرێت".
ئاماژەی بەوەکرد "دەمەوێت جەختبکەمەوە ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و من نە بەربژێرم بۆ ئەو پۆستە و رەتیشیدەکەمەوە بۆ ئەو پۆستە بەربژێربکرێم، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە، پاراستنی یەکێتیی چوارچێوەیە و پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ هەر بربژێرێک پێشکەش دەکەم کە برایان لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەسەری رێکبکەون، سەرباری بڕیاری پێشوەختەمان لەبارەی بەشدارینەکردنمان لە هیچ حکومەتێک لە داهاتوودا".
هاوپەیمانیی فەتح لە دوای کشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسی، ژمارەی کورسییەکانی لە 17 کورسییەوە بووە 28 کورسی و بڕیارە بەهۆی پڕنەکردنەوەی کورسییەکانی سەدر لەلایەن بەربژێرەکانی دیکەی سەدرەوە، چوار کورسیی دیکەش بدرێتە هاوپەیمانێتییەکە.

س.ر