کوردستانی
وەزیری ناوخۆ: هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە و داواش لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی نەجەف و کەرکوک نەکەن.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی هاوبەشدا لەگەڵ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند "لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە".
لە کۆنگرەکەدا رێبەر ئەحمەد داوای لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد کە سەردانی شاری نەجەف و کەرکوک نەکەن و بەشداری کۆڕ و کۆبوونەوە و بۆنە تایبەتەکان نەکەن.
وەزیری ناوخۆ وتی "536 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەروازەکانی عیراقەوە داخڵبوون و نەهاتوونەتە خاڵە سنوورەیەکانی ئێمە".
هاوکات وەزیری تەندروستی رایگەیاند "14 کەسی گومانلێکراو لەژێر چاودێریدا بوون کە پشکنینان بۆ کراوە 11 کەسیان پشکنینەکانیان پاکبووە و پشکنینی سێ کەسیان دەرنەچووە".
سامان بەرزنجی وتی "لە سبەینێوە تیمی پزیشکی لە خاڵە سنوورەیەکان دادەنرێت".