عیراقی
وادەى راگەیاندنى کاندیدى سەرۆک وەزیران دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی کوتلەى سادیقونی سەر بە چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاند، لە دوو رۆژى داهاتوودا کاندیدى سەرۆک وەزیران دیاریدەکرێت.
پەرلەمانتارێکی کوتلەى سادیقونی سەر بە چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاند، لە دوو رۆژى داهاتوودا کاندیدى سەرۆک وەزیران دیاریدەکرێت.
ئەحمەد ئەلموسەوی، پەرلەمانتارى کوتلەی سادیقون کە سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگییە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە "ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە کە نیشانەکانی دەرچوون لە بنبەستى سیاسی لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا دەردەکەون، چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وەزیران رادەگەیەنێت".
باسی لەوەشکردووە "كاندید بهپێی ئهم مهرجانه دهبێت: راستگۆ، كارایی و ئهزموونی سیاسی و لهناو پیاوانی هێڵی دووهمدا دەبێت، ئهمهیه ئەو پرسەیە کە چوارچێوە لهسهرى رێككهوتووە و مەرجەعیەت پاڵپشتى دەکات".
زیاتر لە نۆ مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی ململانێ سیاسییەکانەوە هەتائێستا حکومەتی نوێ پێکنەهێندراوە.
ر. ئ
زیاتر لە نۆ مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی ململانێ سیاسییەکانەوە هەتائێستا حکومەتی نوێ پێکنەهێندراوە.
ر. ئ