کوردستانی

پلەکانی گەرما بۆ نزیک 50 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما بۆ نزیک 50 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ رۆژانی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما بە ئاستێکی بەرچاو هه‌ڵبكشێن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی هاتنی  شەپۆلێکی گەرما له‌ رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو پێشبینیدەکرێت پله‌ی گه‌رما بگاتە بەرزترین ئاست بە جۆرێ لە سەنتەری شارەکان بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر: 46-47

سلێمانی: 43-44

دهۆک: 45-46

کەرکوک: 47-48

هەڵەبجە: 44-45

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan