عیراقی

روونکردنەوەیەک لەبارەی گەڕانەوەی حاجیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لەبارەی گەڕانەوەی حاجیان
مەودا میدیا-

هێڵی ئاسمانی عیراق لەبارەی گەڕانەوەی حاجیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێڵەکەیان ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ دەستکردن بە گەشتەکان و گەڕانەوەی حاجیان بۆ وڵات، ئەویش بە گوێرەی خشتەیەکی دیاریکراو کە پێشتر بەرنامەی بۆ دانراوە.

عەباد عومران زوبەیدی، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هێڵی ئاسمانی عیراق هەموو ئامادەکارییەکی خۆی تەواوکردووە بۆ دەستپێکردنی گەشتی حاجیان و گەڕاندنەوەیان بۆ نیشتیمان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی بەرنامەیەکی هاوبەش لەنێوان هێڵی ئاسمانی عیراق و فڕۆکەخانەکانی وڵاتی سعودیە، گەشتی گەڕانەوەی حاجیان لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات.

لای خۆیەوە 11ی ئەم مانگە نیاز راغب نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی گەرانەوەی حاجیانی کوردستان لە 18ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و لە (24-7-2022) کۆتایی دێت.

ر. ئ 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان