عیراقی
سەدر: رۆژی هەینی کفن لەگەڵ خۆتان بهێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا داوا لە لایەنگرانی دەکات رۆژی هەینی کە بە (هەینی یەکگرتوو یان هه‌ینی ملیۆنی) ناوی دەبن پابەندی ئەو رێنماییانە بن کە پێشتر داوایان لێکراوە، یەکێک لەوانە ئەوەیە پیاوان بە کفنی سپییەوە ئامادەبن.

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری تویته‌ری ساڵح محه‌مه‌د عیراقی، داوای له لایه‌نگره‌كانی كرد، به‌پێی پێویست به‌رماڵ، به‌رده‌مۆره (ئه‌و به‌رده‌ی نوێژخوێنانی شیعه مه‌زهه‌ب له‌كاتی نوێژكردن نێوچه‌وانیان له‌سه‌ر داده‌نێن)، سه‌رپۆش یان خاولی، كفن، ئاو و ئاڵای عیراق له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات وێنه‌ی شه‌هیدانی ئال سه‌دریش له‌گه‌ڵ خۆیان بهێننه هه‌ینی ملیۆنی.
پێشتریش سه‌در به لایه‌نگره‌كانی راگەیاندبووە، نابێت له‌سه‌ر رێڕه‌وه لاوه‌كییه‌كان دابنیشن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی هاتوچۆی تیمه‌كانی فریاگوزاری و كاروانی لایه‌نگران و هێزه ئه‌منییه‌كانه، بۆیه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی و ته‌ندروستیش بن.
ر. ئ
ر. ئ