عیراقی
سەدر: ناچمە نێو هیچ فیتنەیەکی دیکەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر سەبارەرت بە نوێژی هەینی یەکگرتوو کە خۆی واناوی دەبات، چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە لایەنگرانی دەکات پابەندبن پێوەی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تەمموزی 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژمارەی تویتەری تایبەتی خۆی، نووسیویەتی "هەندێک رێنمایی گرنگ کە لەبارەی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیی 15ی تەمموز".
رێنماییەکانی موقتەدا سەدر:
یەکەم: نوێژی هەینیی یەکگرتوویی، پەرستشێکە تەنیا بۆ خودایە، پابەندبن بە فەرمان و شێوازەکەی، هەوڵدەدەم لەگەڵتان نوێژبکەم، ئەگەرنا نوێنەری خۆم دەنێرم.
دووەم: گوێ بە دزەپێکراوەکان مەدەن، ئێمە هیچ قورساییەکیان بۆ دانانێین.
سێیەم: دەنگی هەینی لە سەرووی هەموو ناڕەزاییەکانی دیکە بێت، ناچمە نێو فیتنەیەکی دیکە، بژاردەکە بۆ گەلە، پێشتریش پشتیوانیم کردووە، ئەگەر پێویست بێت لە رۆژانی داهاتوودا وەستانمان دەبێت بۆ پشتیوانیی چاکسازیی.
ر. ئ