کوردستانی
ژن و مێردێک لە سلێمانی سووتان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە لە ناحیەی بەکرەجۆی سەر بە سلێمانی ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە لە ناحیەی بەکرەجۆی سەر بە سلێمانی ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
ئەمڕۆ هەینی، 15ی تەمموزی 2022، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 5:30ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی دوای ئەوەی تیمەکانمان لە رووداوێک لە ناحیەی بەکرەجۆ ئاگادارکرانەوە گەیشتنە شوێنەکە و دەرکەوت ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە، کە بەهۆیەوە ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربووە، هێشتا نازانرێت ئەو کەسە کێیە، بەڵام پێدەچێت لەکاتی رووداوەکە بە هانای ئەو خێزانە چووبێت".
هاوکات سامان نادر لەبارەی ناسنامەی ئەو ژن و مێردە رایگەیاند "پیاوەکە ناوی موحسین ئەحمەدە و تەمەنی 39 ساڵ بووە، هاوژینەکەشی ناوی سیڤان حوسێنە و تەمەنی 38 ساڵ بووە، دوای ئەوەی گەیەنرایە داد پزیشکیی سلێمانی و پشکنینیان بۆ کرا، دواتر تەرمەکان رادەستی کەسوکارەکانیان کرانەوە".
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 ئاماژەی بەوە کرد هێشتا بەتەواوەتی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیارنییە و تیمەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە کردووە.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


