کوردستانی
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتەی دارایی رایگەیاند، بڕیارە لە رۆژی یەکشەممەوە مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشبکرێت کە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتەی دارایی رایگەیاند، بڕیارە لە رۆژی یەکشەممەوە مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشبکرێت کە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.
بەگوێرەیی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم وەریگرتووە، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم، واتە لە رۆژی یەکشەممەوە مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشبکرێت کە پێش جەژنی قوربان مووچەیان وەرنەگرت.
بڕیاربوو تا رۆژی حەوتی تەمموز واتە پێش جەژن، مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشبکرێت، بەڵام بەھۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران دابەشنەکرا.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


