عیراقی
چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار داوا لە کورد دەکات رێکبکەون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان داوا لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار لەم هەفتەیەدا دیاریبكات.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان داوا لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار لەم هەفتەیەدا دیاریبكات.
لە دواین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەكان و بەتایبەتیش پرسی پێكهێنانی حكومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار كراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار لەم هەفتەیەدا ئەنجامبدات لەپێناو تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان، جارێكی دیكەش داوای لە لایەنە كوردییەكان كرد گفتوگۆكانیان چڕبكەنەوە و لەسەر كاندیدێك بۆ سەرۆک كۆمار یان شێوازێك بۆ هەڵبژاردنی رێكبكەون، بەر لە ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران.
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریشیداوە درێژە بە كۆبوونەوەكانی بدات بۆ دیاریکردنی كاندیدی سەرۆک وەزیران لە رۆژانی داهاتوودا.
ر. ئ
ر. ئ