عیراقی
بڕی 25 ملیۆن دینار وەک قەرز بەم توێژەدەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانكی رافیدهین لە عیراق رایدەگەیەنێت، بڕیار دراوه قهرزی 25 ملیۆنی بە خانەنشینان بدرێت و میکانیزمی پێدانی قەرزەکەشی ئاشکراکردووە.
بانكی رافیدهین لە عیراق رایدەگەیەنێت، بڕیار دراوه قهرزی 25 ملیۆنی بە خانەنشینان بدرێت و میکانیزمی پێدانی قەرزەکەشی ئاشکراکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئەو خانەنشینانەی تەمەنیان لە 73 ساڵ بەرەو خوارە و راستەوخۆ لە بانکەوە مووچە وەردەگرن دهتوانن له پێشینهیهكی قهرز سوودمهندبن كه له پێنج ملیۆنهوه دهستپێدهكات تا 25 ملیۆن دینار".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێشكهشكردنی داواكاری بۆ ئهو قهرزه لە بەغدا و لقەکانی بانکەکە لەسەرجەم پارێزگاکنی عیراق دەبێت".
بەهۆی ئەوەی بانکەکە لقی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نییە، بۆیە قەرزەکە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
ر. ئ
ر. ئ