عیراقی

چوارچێوەی هەماهەنگی سبەینێ هەمووشتێک یەکلادەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوارچێوەی هەماهەنگی سبەینێ هەمووشتێک یەکلادەکاتەوە
مەودا میدیا-

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان بڕیارە سبەینێ چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان پرسی كاندیدكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق یەكلابكەنەوە.

هەروەها بڕیارە رۆژی دووشەممە كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بەرێوەدەچێت و بۆی هەیە دانیشتنەكە بۆ بڕیاردان بێت لەسەر دیاریكردنی وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق.

ئاماژە بەوەشكراوە، چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە دانوستاندنی بەردەوامدان بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر كاندیدكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق.

ئەوە لەکاتێکدایە زیاتر لە نۆ مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق ئەنجامدراوە و تائێستا بەهۆی ململانێ سیاسییەکان و ناکۆکی نێوان لایەنە عیراقییەکان نەتواندراوە حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان