کوردستانی
فراكسیۆنە كوردییەكان چاوەڕێی سەركردایەتی سیاسی كورد دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەشداری دانیشتنەكەی ئەمڕی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەین بەڵام بۆ دەنگدان چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی سیاسی كورد دەكەین.
میران محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەشداری دانیشتنەكەی ئەمڕۆ دەكەن، بەڵام تائێستاش روون نەبووەتەوه ئایا ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە و بەتەواوی متمانە دەداتە كابینەكەی محەمەد عەللاوی یان نا".
ئەوەشی خستەڕوو "فراكسیۆنە كوردییەكان تەنیا بەشداری دانیشتنەكە دەكەن و تائێستا خۆشمان بەدوای ئەو پرسیارەوەین كە بەشداری دەنگدان بۆ متمانەدان بە كابینەكەی عەللاوی دەكەین یان نا".
وتیشی "بۆ دەنگدان بە كابینەكەی عەللاوی چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی سیاسی كورد دەكەین ئێمە ئاگادار بكەنەوە دەنگ بدەیان یان نا".