عیراقی
باوکێک بە هاوکاریی کوڕەکەی گورچیلەی کەچەکەی دەفرۆشێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە هەرێمی کوردستان باوکێک بە هاوکاریی کوڕەکەی گورچیلەی کچەکەی دەرکردووە فرۆشتوویەتی، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستگیرکراون.
لە هەرێمی کوردستان باوکێک بە هاوکاریی کوڕەکەی گورچیلەی کچەکەی دەرکردووە فرۆشتوویەتی، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ شەممە شەشی ئاب لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى ناوخۆى عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، لەلایەن بەشی رووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە بەڕێوەبەرایەتیى بنبڕکردنى تاوانى بەغدا کوڕ و باوکێک بە تۆمەتی فرۆشتنی گورچیلەی کچەکەیان دەستگیرکران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، باوکەکە بە هاوکاریی کوڕەکەی گورچیلەی کچەکەی بە هەشت ملیۆن دینارى عیراقى لە پارێزگاى دهۆک فرۆشتووە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو کوڕ و باوکە لە ناوچەى غەزالییەى بەغدا دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بەگوێرەى مادەى 18ى یاسا چاندنى ئەندامانى جەستە و رێگرى لە بازرگانیکردن پێوەیان، راگیراون.
باسی لەوەشکردووە، ئەو کوڕ و باوکە لە ناوچەى غەزالییەى بەغدا دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بەگوێرەى مادەى 18ى یاسا چاندنى ئەندامانى جەستە و رێگرى لە بازرگانیکردن پێوەیان، راگیراون.
ر. ئ