گێتی
ئەمەریکا سەربازی زیاتر دەنێرێتە عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- پرژە عەتا
ئەمەریکا 300 سەربازی دیکە رەوانەی عیراق دەکات و ئەرکی ئەو سەربازانەش پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەبێت.
میدیای ئەمەریکا بڵاویکردەوە، 300 سەرباز لە یەکەی تۆپهاوێژی 163 لە سەربازگەی ئیڤانسڤیل رەوانەی عیراق دەکرێن، ئەوەش یەکەمجارە لەدوای ساڵی 2008 ەوە هێزەکانی گاردی نیشتمانی ئەمەریکا روو لە عیراق دەکەنەوە.
هەر لەوە بارەیەوە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمەریکا رایدەگەیەنن، سەربازەکان چەند مانگێکە سەبارەت بە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەیان لە عیراق مەشق و راهێنان دەکەن، بەڵام ماوەی مانەوەیان و شوێنی جێگیربوونیان لەبەر باری ئەمنی ئاشکرا ناکرێت.
ر. ئ