کوردستانی

بە تۆمەتی تەقەکردن لە تاوەری کارەبا دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی تەقەکردن لە تاوەری کارەبا دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی راگەیاند کە لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەندی قەزای چەمچەماڵ تەقەیان لە تاوەرەکانی کارەبا کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە دوو مانگی رابردوودا چەند کەسێکی لەیاسا لادەر بە مەبەستی دروستکردنی کێشە بۆ هاوڵاتییان و کوژاندنەوەی کارەبای ماڵەکانیان بەم وەرزی هاوینە تەقەیان لە تاوەری کارەبا دەکرد لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند".

 ئاماژە بەوەشکراوە "هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەوبارەیەوە کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانە،سەرەنجام دوو کەس بەناوەکانی (ئ ،ر ، س) و (ب ، گ ، ئ) کە دانیشتوی ناحیەکەن لە 8 ی ئابی 2022 دەستگیرکران, لەئێستادا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی مادەی (477) لە یاسای سزادان راگیراون".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن