کوردستانی

نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچەی ئەم توێژە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچەی ئەم توێژە
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەکانیان هەرچەندە ناوەکانیان پشت راستکراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

لەوبارەیەوە ئەحمەد مام رەسوڵ، بەڕێوبەری گشتی زیندانیانی سیاسییەکان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەبارەت بەو زیندانییە سیاسیانەی کە ناوەکانیان پشتڕاست کراوەتەوە لەلایەن لیژنەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک سەرجەم رێککارە یاساییەکان و کارگێڕییەکانیان بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسییەکان تەواو بووە".

وتیشی "ناوەکانیان لەلایەن وەزارەتی شەهیدانەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە و چاوەڕێی وەڵامی پێویستی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین".

لەکۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد "چاوەڕێن بزانین ئەنجومەنی وەزیران چ بڕیارێک دەردەکات بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەو زیندانیە سیاسییانە".
 

Qaiwan
Qaiwan