کوردستانی

زانکۆ دهۆک کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی بۆ ساڵی نوێی خوێندن راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانکۆ دهۆک کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی بۆ ساڵی نوێی خوێندن راگەیاند
مەودا میدیا-

زانکۆی دهۆک وەک یەکەم زانکۆی هەرێمی کوردستان کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2022 - 2023 راگەیاند.

سه‌رۆكایه‌تیی زانکۆی دهۆک ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی ئابی 2022 رایگەیاند"بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەوامی مامۆستایان لە رێککەوتی 1ی ئه‌یلولی 2022 دەستپێدەکات و دەوامی قوتابیانیش لە رێککەوتی 4ی ئەیلولی 2022 ساڵی خوێندنی 2022 - 2023 دەستپێدەکات".

پێشتر زانکۆی دهۆک لەبارەی رێکپۆشییەوە رایگەیاندبوو رای خوێندکاران و مامۆستایان وەردەگرین و ئەوکاتە بڕیاری گونجاو دەدەین بۆ جێبەجێکردنی سیستمی یەکپۆشی.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan