راپۆرت
رۆژهەڵاتی کوردستان؛ هەردوو کۆمەڵە یەکدەگرنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە چەند رۆژی رابردوودا لە راگەیەندراوێکدا هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستان و دیموکراتی کوردستان- ئێران یەکگرتنەوەیان راگەیاند، لەئێستاشدا دەنگۆی یەکگرتنەوەی هەردوو کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان- ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان گەرمە، بەرپرسی سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان-یش دەڵێت "کارەکانی یەکگرتنەوە هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە، بەڵام بەهۆی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئێران گفتوگۆکان راگیراون ".
سەبارەت بە قۆناغەکانی یەکگرتنەوەی هەردوو کۆمەڵە، ئارام مودەڕیسی، بەرپرسی سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان تایبەت بە مەودا میدیا رایگەیاند "پرۆسەی یەکگرتنەوە دەمێکە دەستیپێکردووە و گفتوگۆی زۆرمان کردووە، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو هەڕەشەیەی کە ئێران لێمان دەکات، گفتوگۆکانمان راگرتوون".
بەرپرسی سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، راشیگەیاند "سیمینار و وتاری هاوبەشە لەگەڵ مۆدێلی حزبایەتی جێبەجێکراون، کە خۆی لە چوار چێوەی دوو قۆناغدا دەبینێتەوە، هەرچی ماوەتەوە قۆناغی سێیەمە کە تێکەڵکردنەوەی ئۆرگانەکانی هەردوولایە هێشتا دەستیپێنەکردووە".
سەبارەت بە دامەزراندنی کۆمەڵە دەوترێت، ساڵی 1969 دامەزراوە و 10 ساڵ دواتر و لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران چالاکییەکانی ئاشکرا کردووە. ساڵی 1983 لەگەڵ گرووپێکی چەپ بە ناوی (سەهەند) یەکیگرت و حزبی کۆمۆنیستی ئێرانی دامەزراند و کۆمەڵە کرایە رێکخراوی کوردستانی ئەو حزبە.
لەلایەکی دیکەوە نەوید مێهراوەر، ئەندامی هەیئەتی کارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و هاوکات هەیئەتی دانوستانکاری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان-یشە بۆ یەکگرتنەوە، تایبەت بۆ مەودا میدیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند "پرۆسەی گفتۆگۆکان بۆ یەکگرتنەوە ساڵێکی تێپەڕکردووە، لەم ماوەیەدا بەستەڵەکەکانی نێوان هەردوو کۆمەڵە تواونەتەوە و پەیوەندییەکان ئاسایی کراونەتەوە، لە نەیاری یەکترەوە بووینەتە هاوکار و هاوبیر، لەسەر زۆرینەی هەرەزۆری پرسە سیاسییەکان هاوڕاین و دەرهاویشتەی هاوبەشمان هەیە".
ئەو ئەندامەی هەیئەتی کارگێڕی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان راشیگەیاند "15 ساڵ دابڕان کاریگەریی زۆری هەبووە لەسەرمان، هەربۆیە پێویستبوو گفتگۆی چڕ و سیمیناری هاوبەش ئەنجامبدەین، کە تێیدا هەندێک دیکۆمێنت وەک پەیڕەوی ناوخۆ و پرۆگرامی سایسی بخەینەبەرباس و هەروەها خۆ ئامادەکردن بۆ قۆناغی دوای یەکگرتنەوە تاوتوێ بکەین، و زۆر باسی دیکە بەچڕی شەنوکەوکراون".
نەوید مێهراوەر سەبارەت بە دیاریکردنی کەسی یەکەمی کۆمەڵە لە دوای یەکگرتنەوە، رایگەیاند "لەسەر دابەشکردنی پلە و پۆستی حزبی هێشتا بە هیچ دەرئەنجامێک نەگەیشتووین، دەکرێت بڵێم هێشتا زووە کە لەمبارەیەوە شتێک بوترێت، چونکە ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە ئایا چارەنووسی سکرتێر و جێگرەکانی ئێستا چی بەسەردێت، دەفتەری سیاسی و دەستەی گارگێڕی و تەواوی ئۆرگانەکانی دیکە چی بەسەردێت، ئەوانە دەبێت رێکەوتنی لەسەر بکرێت و پێکەوە هەیکەلی حزبەکە دابڕژرێتەوە، لەم بابەتەشدا پێم وانییە گیروگرفتی ئەوتۆمان هەبێت".
ساڵی 2001 ریزەکانی کۆمەڵە تووشی لێکترازان بوو و لەو کاتەوە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دامەزرایەوە، ساڵی 2007 ئەو لایەنەش تووشی لێکترازان هات و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دامەزرا. عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و عومەر ئیلخانیزادە، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانە.
هاوکات ئارام مودەڕیسی، بەرپرسی سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان باسی لەوەکرد "لەبەر ئەوەی ئێستا ئیران هەرەشە دەکات و هێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە لە شار و ناوچە سنوورییەکان جێگیرکردووە ئێستا لە دۆخی ئامادەیی داین، دانوستاندنەکانمان راگرتوون، بەڵام بە دڵنیاییەوە دوای ئارامبوونەوەی دۆخەکە دەستپێدەکەینەوە".
سەبارەت بە کەسەی یەکەمی کۆمەڵە تا ئەنجامدانی یەکەم کۆنگرەی دوای یەکگرتنەوە، ئارام مودەڕیسی، وتی "لە هەردوولا لێکتێگەیشتن هەیە، کە عەبدوڵلای موهتەدی، ببێتە سکرتێری کۆمەڵە تاوەکو کۆنگرە داهاتوو دەبەسترێت".
لەبارەی دیاریکردنی بەروارێک بۆ راگەیاندنی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە، نەوید مێهراوەر، وتی "تائێستا هیچ بەروارێک دیارینەکراوە"، هەر لەبارەی شێوازی بەڕێوەبردنەی کۆمەڵە تا بەستنی کۆنگرەی داهاتوو مێهراوەر وتی "بۆ ئەوەش هێشتا زووە و چونکە هەندێک هەنگاوی دیکە ماون دەبێت بنرێن، دواتر بیر لەوەبکرێتەوە".
ر. ئ