ئابووری

بودجەی ساڵی 2020 زیاتر دوادەكەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بودجەی ساڵی 2020 زیاتر دوادەكەوێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەهۆی دواكەوتنی كابینەی نوێی حكومەتى عيراق پرۆژە یاسای بودجە زیاتر دوادەكەوێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی كابینەكەی محەمەد عەللاوی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دواكەوتووە و لە سبەینێوە دەچینە ناو مانگی مارس، پرۆژە یاسای بودجەش زیاتر دوادەكەوێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر لە مانگی مارسدا كابینەكەی عەللاوی متمانەی لەسەر بدرێت و پێكبهێنرێت، كاری یەكەمی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت بۆ ئەوەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی بكات".

هەروەها وتی "ئەگەر حكومەتی عەللاوی پرۆژە یاساكەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی پێشووی حكومەتی عیراق دەستكاری نەكات بەخێرایی دێتە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لیژنەی دارایی كار لەسەر دەكات، ئەگەریش عەللاوی بیەوێت گۆڕانكاری بكات لە پرۆژە یاساكە بەدڵنیایەوە زیاتر دوادەكەوێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان