ئابووری

هیچ مەترسیەك لەسەر هاتنی سەوزە و میوە و خۆراك نییە بۆ سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ مەترسیەك لەسەر هاتنی سەوزە و میوە  و خۆراك نییە بۆ سلێمانی
مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنەی سەندیكای عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت هاتنی سەوزە و میوە لە ئێرانەوە بۆ عەلوەی سلێمانی بەردەوامەو دەشڵێت، تەنيا گرفتمان ئەوەیە كەلوپەل و خواردنەكان درەنگ دەهێنرێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستان .

سەروەر عەلی، سەرۆكی لیژنەی سەندیكای عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی تەنها هاوردەی سەوزە و میوە و خۆراك لە مەرزی باشماخەوە دێتە سنوری سلێمانی، گرفتێكمان بۆ دروستبووە ئەویش سەوزەو میوەو خۆراكەكان درەنگ نۆرەیان دەكەوێت و داغڵی ناو خاكی هەرێمی كوردستان دەبن هۆكارەكەشی ئەوەیە تەنیا مەرزی باشماخ كراوەتەوە و زەختێكی زۆری لەسەرە".

ئەوەشی خستەڕوو "هیچ گرفتێك لە هاتنی سەوزە و میوە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو بەشی زۆری سەوزەو میوەكان، بە تایبەتی پەتاتە و پیازو پرتەقاڵ نرخیان بەرزبوەتەوە و گران بوون".

وتیشی "رۆژانە بڕی پێویستی سەوزە و میوە دەگاتە سلێمانی و دابەشی سەر ناوچەكان دەكرێت".

سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ گرفتێك لە هاتنی خواردەمەنی بە هەموو جۆرەكانیەوە بۆ سلێمانی نییە و گرفتی كەمیشمان نییە".

ئەوەشی خستەڕوو "هاوردەكردنی خۆراك و كەلوپەل رانەگیراوە و بەردەوام بازرگانەكان خواردن هاوردە دەكەن و نرخیش هیچ گۆڕانكاری بەسەرنەهاتووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان