تەندروستی

حەوت جۆر میوە مەترسیدارن و دەبنە هۆی زۆر بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت جۆر میوە مەترسیدارن و دەبنە هۆی زۆر بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا
مەودا میدیا-

سەرەڕای ئەوەی دەتوانیت زاڵ بیت بەسەر رێگرتن لە بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا لە رێگەی خواردنی تەندروستەوە، بەڵام ئەگەر وریا نەبیت رەنگە هەڵبژاردنەکەت زیانبەخش بێت.

توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن "پێویستە لەکاتی خواردنی میوەدا ئاگاداری ئەوە بیت کەوا سەرەڕای سوودەکانی و بوونی ڤیتامینی زۆر و کانزا تیایدا، بەڵام رەنگە خواردنی چەند جۆرە میوەیەک ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا".

توێژینەوەکان ئەوە دەخەنەڕوو کە جێگەی نیگەرانییە ئەوە ئاشکرابووە کە هەندێک لە جۆرەکانی میوە بە خواردنیان یارمەتیی بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا دەدەن.

ئەو جۆرانەی میوە کە دەگونجێ ببنە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا ئەمانەن "مۆز، پرتەقاڵ، مانگۆ، ترێ، کشمیش، خورما و هەرمێ".

ئەو توێژینەوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە جۆری دیکەی میوەش هەن کە ریژەیەکی کەمی شەکریان تێدایە و نابنە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا وەکو "توو، قۆخ و کیوی".

 س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان