وەرزش
ریاز محرز دەیەوێت چی بکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
ریاز مەحرزی جەزائیری ئەستێرەی مانچستەر سیتی ئاشکرای کرد کە لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا دەیهەوێت بەو درێسەوە خانەنشین بێت.
ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی جەزائیر گرێبەستی لەگەڵ پاڵەوانانی پریمەرلیگ تا ساڵی 2025 هەیە دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزی رابردوو گرێبەستەکەی درێژکرایەوە.
هەرچەندە بە بەردەوامی لەگەڵ مان سیتی بەشداری ناکات، بەڵام مەحریز ویستی خۆی بۆ خانەنشینی بە درێسەکەی مان سیتی لە لێدوانەکانی بۆ ماڵپەری فەرمی یانەکەی دووپات کردەوە.

مەحرێز، وتیشی: بێگومان دەمەوێت کۆتایی بە پیشەکەم بهێنم لەگەڵ سیتی، تا کاتێکی گونجاو یاری بکەم، کە باوەڕم وایە دەتوانم بیکەم.
ئەو یاریزانە جەزایریە ئاماژەی بەوەدا: کە پلانی بۆ قۆناغی دوای خانەنشینی دانابوو و گوتی: نازانم چی روودەدات، من هێشتا بیر لەوە دەکەمەوە، تۆپی پێم خۆش دەوێت و قورسە لێی دوورکەومەوە.
ریاز مەهریز لە ساڵی 2018ەوە یاری بۆ یانەی مانچستەر سیتی دەکات و دوای چوار ساڵ لە لێستەرەوە چووە یانەی مانچستەرسیتی.