تەندروستی

قاوە دەبێتە هۆی تەمەن درێژی

مەودا میدیا - سلێمانی |


قاوە دەبێتە هۆی تەمەن درێژی
مەودا میدیا- کارزان عەبدوڵڵا

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی تەمەن درێژی و رێنمایی دەدرێت رۆژانە دوو كوپ قاوە بخورێتەوە.

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ بە سەرۆكایەتیی پرۆفیسۆر پیتەر كیسلتر لە پەیمانگەی لێكۆڵینەوەی نەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە لە وڵاتی ئوسترالیا گەیشتە ئەو ئەنجامەی خواردنەوەی دوو بۆ سێ كوپ قاوە لە رۆژێكدا پەیوەندی هەیە بە درێژبوونی تەمەن و كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان بەراورد بەو كەسانەی قاوە ناخۆنەوە.

پرۆفیسۆر پیتەر كیسلتر سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەكە وتی "ئەو لێكۆڵینەوە بەندە لەسەر تێبینیكردن و دەركەوتووە بۆیان خواردنەوەی قاوە پەیوەندی هەیە بە كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان و گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو نەخۆشییانە و هۆكارەی دیكە".

وتیشی "ئەنجامەكان دەریدەخەن خواردنەوەی قاوەی هاڕاو و خێرا ئامادەكراو و قاوەی خاڵی لە مادەی كافیین بەرێژەیەكی مام ناوەند وەك بەشێكە لە شێوازی ژیانێكی تەندروست".

سەرچاوە: جەزیرە.نت
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان