تەندروستی

دەرمانێك كاریگەری زەهایمەر كەمدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرمانێك كاریگەری زەهایمەر كەمدەكاتەوە
مەودا- میدیا- کارزان عەبدوڵڵا

دەرمانێكی نوێ دروستكرا كە كاریگەری نەخۆشی زەهایمەر یاخود لەبیرچوونەوە لای بەساڵاچووان كەمدەكاتەوە و ئەو دەرمانە ئەنجامێكی زۆر باشی هەیە.

تائێستا زۆرێك دەرمان و چارەسەر بەرهەم هێنراون بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی زەهایمەر، بەڵام تائێستا هیچیان ئەنجامێكی ئەتۆی لێ نەكەوتووەتەوە ، لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا دەرمانێك بەرهەم هێنراوە كە ئەنجامی باشی لەسەر تووشبووانی زەهایمەر هەیە.

هەردوو كۆمپانیای ئایسای و بیوجن بڵاویانكردەوە دەرمانە ئەزموونییەكەیان بۆ چارەسەری تووشبووانی زەهایمەر دەبێتە هۆی خاوكردنەوەی تێكچوونی درككردن و فەرمانەكانی لەش لای تووشبووانی زەهایمەر لە قۆناغە سەرەتاكانی تووشبوون.

ئەو دەرمانە ناوی لیكانمابە و دەبێتە هۆی خاوكردنەوەی كاریگەری نەخۆشی زەهایمەر بەڕێژەی لە 27% و دەرمانەكە چاوەڕوانی وەرگرتنی مۆڵەتی رەسمیە بۆئەوەی هیوایەك ببەخشێت بە نەخۆشەكان و خێزانەكانیان.

كۆمپانیای ئایسای كە بەهاوبەشی پرۆگرامی دەرمانی لیكانماب بەرێوەدەبات هەوڵی بەدەستهێنانی رەزامەندی ئیدارەی ئەمریكی بۆ خۆراك و دەرمان دەدات و پێشبینی دەكرێت ئەو ڕەزامەندییە لەسەرەتای ساڵی داهاتوو وەربیگرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان