تەندروستی

پسپۆڕان پێشبینی گەڕانەوەی بەهێزی ئەنفلوەنزا دەكەن لەم زستانەدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پسپۆڕان پێشبینی گەڕانەوەی بەهێزی ئەنفلوەنزا دەكەن لەم زستانەدا
مەودا میدیا- کارزان عەبدوڵڵا

ماڵپەڕی بی ئێف ئێمی فەرەنسی لەڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە پێشبینیدەكرێت لە وەرزی زستاندا جیهان رووبەڕووی بەرزبوونەوەی پەتای ئەنفلۆنزا ببێتەوە بەتایبەت لەو وڵاتانەی گەلەكانیان ئاستی پارێزگاری پێویستیان نییە.

لەو راپۆرتەدا لەزاری پسپۆڕانەوە ئەوە بڵاوكراوەتەوە بەهۆی ئەو حاڵەتی خاوبوونەوەیەی دروستبووە لەگەڵ پاشەكشێ كردنی رێكارە خۆپارێزییەكانی كۆرۆنا پێشبینی دەكرێت وەزری زستانی داهاتوو پەتای ئەنفلۆنزا بە بەهێزی بگەڕێتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە بەهۆی نەبوونی شەپۆلی بەرفراوانی ئەنفلۆنزا لە دوو وەزری زستانی رابردوودا وایكردووە خەڵكی بەرگریان بەرانبەر ئەو پەتایە دابەزێت و ئەوەش وادەكات ئاستی تووشبوونیان بەرز بێتەوە.

ئالان فیشەر زانای بواری بەرگری لەش ئاماژەی بەوەكردووە " ترس هەیە لە گەڕانەوەی پەتای ئەنفلۆنزا بە بەهێزی و ئەمساڵ قورس دەبێت پارێزگاری بكرێت لە هەمان ئاستی پارێزگاری دوو ساڵی رابردوو وەك بەستنی ماسك و دوورەپەرێزی و شووشتنی دەستەكان بە بەردەوامی

بەپێی ووتەی ئەو پسپۆڕە خاوبوونەوە و پاشەكشێی رێكارە خۆپارێزییەكان مەترسی جدی دروست دەكات بۆ گەڕانەوەی پەتای ئەنفلۆنزا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان