تەندروستی
تایبەت بە هاوسەران... خەوتن دوای جوتبوون یارمەتی دووگیان بوون دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمە بەو مانایە دێت كە هەمیشە سەلامەتی سپێرم لە یەكگرتنی لەگەڵ هێلكە لە كاتێكدایە كە هێلكەدان ئازاد بێت لە وەرگرتنی ئەو سپێرمە.
بە پشتدا خەوتن لەپاش جوتبوون چانسی دووگیان بوون زیاد دەكات، لە توێژینەوەیەكی زانستیدا دەركەوتووە كە ئەم كارە ڕێگری لە هاتنە دەرەوەی سپێرم دەكات لە جسمی ئافرەتەكەدا.
لێكۆڵەرەوانی هۆڵەندی لە ساڵی 2000 دا توێژینەوەیەكیان ئەنجامدا، لە كۆتاییدا دەركەوت كە ئەو خانمانەی لەپاش جووتبوون بە ماوەی 15 خولەك بە شێوەی ئاسۆیی پاڵ دەكەون 50% چانسی دووگیانبوونیان زۆرترە لەو ئافرەتانەی كە پاش جووتبوون ئەو كارە ئەنجام نادەن.
كەواتە خەوتن دوای جوتبوون یارمەتی دووگیان بوون دەدات، بۆیە پێویستە ئافرەتان پاش جووتبوون راستەوخۆ هەڵنەستنەوە و بەو جۆرە ئەو كارە ئەنجام بدەن تا بتوانن خەونی منداڵبوونیان بێتە دی.