عیراقی

قەرزی 50 ملیۆن دینار دەدرێتە فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرزی 50 ملیۆن دینار دەدرێتە فەرمانبەران
مەودا میدیا-

بانكی رافیدەینی عیراقی راگەیاند قەرزی 50 ملیۆن دیناری دەداتە ئەو فەرمانبەرانەی دەوڵەت كە خانوو دروست دەكەن ئاماژەی بەوەشکردوو 30 ملیۆن دیناریش دەدرێتە هاوڵاتیانی ئاسایی بەهەمان مەبەست..

نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەینی عیراقی  لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "بانکی رافیدەین قەرزی 50 ملیۆن دیناری دەداتە ئەو فەرمانبەرانەی دەوڵەت كە خانوو دروست دەكەن، هەروەها بۆ هەمان مەبەستیش 30 ملیۆن دیناریش دەدرێتە هاوڵاتیانی ئاسایی". 

ئاماژە بەوەشکراوە "مەرجی پێدانی ئەو پێشینەیە كە بۆ دروستكردنی خانوو یاخود بونیادنانەوەی دەدرێتە هاوڵاتیانی ئاسایی، تەنها رەهنی خانووەكەیە لە بەرژەوەندی بانكەكەیان، هەروەها سەبارەت بە قەرزی فەرمانبەرانیش رەهنی ئەو خانووەی دروستی دەكات دەبێتە گەرەنتی و وە پێویستە بەهای خانووەكە بەرێژەی لەسەدا 20 لە بڕی قەرزەكە زیاتر بێت".

Qaiwan
Qaiwan