راپۆرت
دارستانێکی ترسناک بۆ خۆکوژی لە ژاپۆن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
لە جیهاندا خەڵکانێک هەن کە بە هەر هۆکارێک بێت پەنا دەبەنە بەر خۆکوشتن و کۆتایی بەژیانی خۆیان دێنن، بەڵام کەمن ئەو شوێنانەی بەهۆی خۆکوشتنەوە ناوبانگیان دەرکردبێت، دوو جێگا لە جیهاندا ناوبانگیان دەرکردووە بەوەی خەڵکی لەو شوێنان کۆتایی بەژیانی خۆیان دێنن، یەکێکیان دەکەوێتە ژاپۆن و دارستانێکە لە نزیک شاری تۆکیۆ لەو وڵاتە. ئەم دارستانە ناویی "ئائۆکیگاهارا" یە و لەبەر چڕی و پڕی دارەکانی بە زەریای دارەکان ناسراوە.
ئامارەکان دەریانخستووە ساڵانە نزیکەی 100 کەس لەوێ خۆیان دەکوژن، لە ساڵی 2010 نزیکەی 247 خۆکوژی لەو دارستانە روویداوە کە 54 کەسیان مردوون و ئەوانی دیکەیان رزگاریان بووە, ئەوەی جێگای سەرنجە لە دارستانەی "ئائۆکیگاهارا" تابلۆی جۆراوجۆر دانراوە، لەسەر تابلۆکان نووسرایی لەسەرە بۆ ئەوەی خەڵک پەشیمان بکەنەوە لە خۆکوشتن وەکو:
- ژیان دیارییەکی گرانبەهایە.
- لەبارەی منداڵ و خێزان و بنەماڵەکەت زیاتر بیربکەوە.
- تکایە پێش ئەوەی بیر لە مردن بکەیتەوە پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکە.
بڵاوترین جۆری خۆکوژییەکان لەو دارستانەدا هەڵواسینە، هەندێک لەکەسانەش کە دەیانەوێت کۆتایی بەژیانی خۆیان بێنن لەبەر گەورەیی دارستانەکە لەناو دارستانەکەدا ون دەبن.
دانیشتووانی ناوچەکە باسلەوە دەکەن کە لە سەدەی نۆزدەیەمەوە ئەم دارستانە بە دارستانی مردن و خۆکوژی ناوبانگی دەرکردووە، لە دێرزەمانەوە کەسانی پەککەوتە و نەخۆشیان بردووە لە دارستانەکەدا بەجێیانهێشتوون تاوەکو بە مردنی سروشتی گیانلەدەستبدەن.
خەڵکی ناوچەکە بڕوایان وایە کە دارەستانەکە بە رۆحی ئەو کەسانەی کە خۆیان دەکوژن تەوقە دراوە و بۆیە هەرکەسێک دەڕواتە ئەوێ دەمرێت، هەروەها بڕوایان وایە کە هێزێک ئەو کەسانە بۆ ئەوێ رادەکێشێت و دواتر لەناو دارستانەکە خۆیان دەکوژن.
قسە و باسی زۆر هەیە لەسەر دارستانەکە و زۆربەی ئەو کەسانەش وەک گەشتیار دەڕۆنە ئەو شوێنە رووبەڕووی تەرمی ئەو کەسانە دەبنەوە کە لەوێ خۆیان کوشتووە.
قسە و باسی زۆر هەیە لەسەر دارستانەکە و زۆربەی ئەو کەسانەش وەک گەشتیار دەڕۆنە ئەو شوێنە رووبەڕووی تەرمی ئەو کەسانە دەبنەوە کە لەوێ خۆیان کوشتووە.
س،ر