راپۆرت
بۆ جارێکی تر دوای 80 ساڵ.. ئەمەریکا هێزی 101ی وڵاتەکەی دەنێرێتە ئەوروپا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی دەرکەوتنی ئاماژەکانی ئاڵۆزتربوونی نێوان رووسیا و هاوپەیمانێتی ناتۆ کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرۆکایەتی دەکات، سوپای ئەمەریکا هێزی شەڕکەری 101ی وڵاتەکەی لە ئەوروپا بڵاوەپێدەکات لەدوای 80 ساڵ لە جووڵاندنییەوە لە ئەوروپا.
لەو چوارچێوەیەشدا هێزی پیادەی ناسراو بە "هەڵۆی هاوارکەر" دەستی بە راهێنان کردووە کە دەتوانێت لە گۆڕەپانی شەڕدا لە ماوەیەکی کەمدا لە هەر شوێنێک ئامادەبێت بۆ شەڕکردن.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی لێدوانی لە جۆن لۆباس، جێگری فەرماندەی لیوای دووی شەڕکەر وەرگرتووە کە لە رێگەی گەیشتن بووە بە نزیکترین سنووری ناتۆ کە سێ میل لە سنووری رۆمانیاوە دوورە و هاوسنوورە لەگەڵ ئۆکرانیا.
لۆباس بە بی بی سی نیوزی وتووە "ئامادەین بۆ بەرگریکردن لە هەر بستەخاکێکی ناتۆ، بۆ ئەو مەبەستەش بە هێزێکی تایبەت و ناوازەوە هاتووین بۆ ئێرە".
لە لای باکووری دەریای رەشەوە لە سنووری رۆمانیا، فڕۆکەی بلاک هۆک ئامادەسازە بۆ روودانی هەر ئەگەرێک و دەستیانکردووە بە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی و لەوپەڕی ئامادەسازیدان، بەپێی لێدوانی فەرماندە سەربازییەکانی ناتۆ "مانۆڕە سەربازییەکانی سەر سنوور، پەیامێکی روونە بۆ رووسیا و هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە ناتۆ کە سوپای ئەمەریکا لەوێ ساز و ئامادەیە".
"ئامادەسازیی لە لووتکەدایە"
سوپای ئەمەریکا لە بنکەیەکی سەربازیی سوپای رۆمانیا جێگیربووە، بەپێی بی بی سی نیوز "4700 سەرباز و ژمارەیەکی زۆر فڕۆکە ئامادەن بۆ بەرگری و شەڕکردن".
فەرماندەیەکەی سوپای ئەمەریکا ئەوەشی وتووە کەوا ئەوان "لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخەکە دەکەن"، ئاماژەی بەوەشکردووە "لەسەر پەنجەکانی پێمان ئامادەساز وەستاوین".
فەرماندەی "هەڵۆی هاوارکەر" ئەوەشت وتووە "بەردەوام ئامادەن بۆ شەڕکردن"، ئەوان بۆ بەرگریکردن لە خاکی ناتۆ هاتوون و هەر هێرشێک بکریتە سەر ناتۆ، ئەوا ئامادەن سنووری ئۆکرانیا ببەزێنن و وەڵامی بدەنەوە.
س.ر