راپۆرت

ئایینی بوودایی؛ 520 ملیۆن باوەڕداری هەیە و دەڵێن: خودا بوونی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایینی بوودایی؛ 520 ملیۆن باوەڕداری هەیە و دەڵێن: خودا بوونی نییە
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

رێبەرێکی سیاسی و رۆحییە، پەیڕەوکارانی لە جیهاندا زیاتر لە 520 ملیۆن کەس دەبن. دەلایلاما، ئەو رێبەرەی کە بەهۆی ئاشتیخوازی و بەخشینی میهرەبانی بووە خاوەن خەڵاتی نۆبڵ، ئەو بڕوای وایە، مرۆڤ لەهەر باردۆخێکدا بژی، دەتوانێت دەروونێکی شاد و ئارامی هەبێت، دەشڵێت، وەکو منداڵ بژین.

دەلایلاما ، نازناوێکە کە دەدرێت بە رێبەری ئایینی بووداییەکان لە تیبت، بەمانای "دەریای حیکمەت و مەعریفە" دێت. لە ئێستادا ئەو نازناوە دراوە بە "تنزین گیاتسۆ"، ئەو لە ساڵی 1935 لەدایکبووە. ناوەکە تێکەڵەیەکە لە پیتەکانی چین و مەغۆلستان.


بەدرێژایی مێژوو، دەلایلاماکان حوکمڕانی ئەو وڵاتە دێرینەیان لە قەدپاڵەکانی هێمالیا کردووە کە تیبتی ناوە، بەڵام لەدوای داگیرکردنی لەلایەن چینەوە بارودۆخی سیاسی و کولتووری تیبت بەتەواوی گۆڕاوە.

"لەهاما" دوو ساڵە بوو کە وەکو 14یەمین دەلایلاما ناسێنرا، دەلایلاماکان کەسانێک نین کە دەستنیشان بکرێن، ئەوان دەبێت بدۆزرێنەوە، بوودائییەکانی تیبت بڕوایان وایە کاتێک دەلایلامایەک دەمرێت، رۆحی  دەچێتە گیانی منداڵیکەوە، کەواتە دەلایلامای ئێستا هەمان دەلایلامای پێشترە کە 600 ساڵ پێش ئێستا ژیاوە.

لەساڵی 1950 ئەو کاتەی دالایلاما تەمەنی 15  ساڵ بوو سوپای چین هێرشی کردە سەر تێبت و ئەو وڵاتەی داگیرکرد.

لە ساڵی 1959 دانیشتوانی تیبت رژانە سەر شەقامەکان و داوای کۆتایی هاتنی حوکمڕانیی چینییەکانیان کرد لە وڵاتەکەیان، بەڵام سوپای چین بەتوندی خۆپیشاندانەکانی سەرکوت کرد و هەزاران کەسیش گیانیان لەدەستدا .

دەلایلاما بۆ هیندستان رایکرد و لەوێ نیشتەجێبوو، لەگەڵ ئەوەشدا 80  هەزار تیبتی دوایکەوتن و لەگەڵی رۆیشتن، زۆربەی تیبتییەکان داگیرکردنی وڵاتەکەیان لەلایەن چینی کۆمۆنیستەوە بە نایاسایی دەزانن وچینییەکان بە لەناوبردنی کولتوور و نەریتەکانیان دەبینن.

لەو ماوەیدا چینییەکان زۆربەی شوێنە ئایینییەکانی تیبتییەکانیان وێرانکرد و بەتوندی مامەڵەیان لەگەڵ بوودائییەکان دەکرد، لەئێستادا تۆزێك باردۆخەکە باشە، بەڵام بەردەوام بوودائییەکان لەژێر چاودێریدان.

دەلایلاما لە دەرەوی تیبت بەردەوام سەرقاڵی زیندووهێشتنەوەی کولتوور و دابونەریتی خۆیانن، بۆ ئەوەی چیرۆکی مەینەتیی و مافخوراویی خەڵکەکەی بگەیەنێتە جیهان. 

دەلایلاما زۆربەی سەرکردە سیاسییەکانی بینیوە بۆ نموونە نێلسۆن ماندێلا و ئەنجێلێنا مێرکێڵ، کە بەردەوام پشتیوانییان لە بوودائیان کردووە.

ئایینی بودایی چوارەمین ئایینی گەورەی جیهانە، زیاتر لە 520 ملیۆن پەیڕەوکاری هەیە، پەیڕەوکارانی ئەم ئایینە بڕوایان وایە بەخشینی سۆز و خۆشەویستی لە جەستەی دەلایلامادایە.

بابەتی تیبت و هەوڵدانی دەلایلاما، رێبەری دوورخراوەی تیبتییەکان بۆ سەربەخۆیی زیاتر لە 50  ساڵە بووەتە جێگەی نیگەرانی حکومەتی چین، بەپێی دوایین ئامار زیاتر لە 120 هەزار بووادیی لە دەرەوەی وڵاتەکەیان دەژین. 

سەبارەت بە بابەتی هاوڕەگەزخوازی بڕوایان وایە، ئەو بابەتە لەلای ئەوان قابیلی قبووڵ نییە و ئەو کەسانەی پەیڕەویی ئایینی بودان پێویستە دووربن لەو جۆرە رەفتارانە، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە پێیان وایە لە سەردەمی نوێگەری و پێشکەوتندان و ئەو رەفتارانە باوە لە جیهاندا و پێیان وایە هەر رەفتارێک زیانی بۆ خەڵکی دیکە نەبێت دەبێت قابیلی قبووڵ بێت و کۆمەڵگەش بە شێوازێکی سیکۆلار لە بابەتی ژنان بڕوانێت و رێزگرتن لە ژن و بڕوا و شێوازی ژیانیان قبووڵکراو بێت.

تێڕوانینی دەلایلاما وەک رێبەر و پەیڕەوانی بوادی بڕوایان وایە کە خودا بوونی نییە، ئایینی بوودایی وەک ئایینێکی سەر زەویی بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی خۆش دروستبووە، ئەو دژی تووندوتیژییە و دەیەوێت کێشەکانی تیبتییەکان لە رێگەی سازش و نەرمینواندن لەگەڵ چین چارەسەربکات.

دەلایلاما لە ئێستادا تەمەنی 85  ساڵە، ئەو دەڵێت، بڕوای وایەی لەدوای مردنی، حکومەتی چین مەبەستێتی میللەتەکەی لەناو ببات و ئەوەش نیگەرانی کردووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش